١٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٦ - ٠٧:٤٦
پەلاماری تیرۆریستانی پەژاک لە مەریوان پووچەڵ کرایەوە

فەرماندەی سپای پارێزگەی کوردستان باسی تێکشکێندرانی تاقمێکی دژە ئینقلابی کرد لە ناوچەی گلچیدار سەربەشاری مەریوان .

سەردار محەممەد حسێن ڕەجەبی فەرماندەی  سپای پارێزگەی کوردستان لە سنە  وتی : ئەندامانی تاقمۆکەی تیرۆریستی پەژاک کە بەنیاز بوون بێنە نێو وڵات لەلایەن هێزی سپای پارێزگەی کوردستان ناسێندران  و بە وشیاری سپای پاسداران ناچار بوون هەڵێن .

ناوبراو وتی : ئەم تاقمە دژە ئینقلابە تەیار بە چەکی سووک و نیوە قورس بوون  کە دەستیادا بە هاویشتنی ئارپی جی بەڵام ئەو چەکانە نەتەقینەوە.

فەرماندەی سپای پاسدارانی پارێزگەی کوردستان وتیشی : دوای هەڵاتنی تیرۆریستان لە ناوچەی گلچیدار سەربە شاری مەریوان هەندێ چەکی ئەو تاقمەش بەجێ ما و زەوت کرا .

لە ماوەی  چەند مانگی ڕابردوودا هێزی نیزامی ئێران بە جاران لەگەڵ تاقمەکانی تیرۆریستی لە ناوچەکانی سنووری وڵات تێکهەڵچوونە و پلانی ئەو تاقمانەیان پووچەڵ کردوەتەوە .

لەم تێکهەڵچوونانە ژومارێکی زۆر لە گومانلێکراوانی تیرۆریستی  گیراون و ژومارێک چەک و تەقەمەنی تیرۆریستانیش زەوت کراوە.

سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ڕوژی سێ شەممە سێزدەی ڕەزبەری 95  باسی کوژرانی دوازدە کەس لە ئەندامانی تاقمیکی دژە شوڕشی  کرد لە سنوورەکانی کرماشان .

سەردار سەرتیپی پاسدار محەمەد پاکپۆر فەرماندەی هێزی زەوینی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ڕایگەیاند ئەم کەسانە لە تێکهەڵچوون لەگەڵ  هێزی ببکەی نەجەفی هێزی زەوینی سپا لە ناوچەی سنووریی پارێزگەی کرماشان کوژراون.

بەشی پێوەندیی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی هەروەها  کۆتایی مانگی جۆزەردانیش باسی کوژرانی دوازدە تیرۆریستی کرد بوو لە تێکهەڵچوونەکانی باکووری ڕۆژاوای وڵات ....

کۆتایی کورتە نامە/310